بلۆگ

150 ملیۆن دۆلارلە ئەیردرۆپی Evmos تا ئێستا وەرنەگیراوە
ماوەیەک پێش پرۆژەی Evmos بڕێکی زۆر لە تۆکنەکانی بە ئەیردرۆپ دابەشی کرد بەسەر بەکارهێنەرانی Cosmos و Ethereum. بەڵام لەو بڕە پارەیە، ١٥٠ ملیۆن دۆلاری بەکارهێنەرانی ئیتێریۆم تا ئێستا وەرنەگیراوە. ئەگەر لە ساڵی ٢٠٢١ و پێشتر ئیتێریۆمت بەکارهێناوە لەسەر واڵێت و بەرنامە لامەرکەزییەکانی وەک Uniswap و OpenSea و Foundation و هتد. ئەوا سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکە بۆ وەرگرتنی تۆکنی ئێڤموس.
Aram on Jul 18 2022
کۆمپانیای Lightspeed زیاتر لە 7 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ کریپتۆ!
لە کاتێکدا بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان و سەرمایەدارەکانی کریپتو تووشی ئیفلاس بوون و لیکویدەیشن بوون یاخۆد نزیکن لە ئیفلاس بوون، کۆمپانیای لایت سپید ٧ ملیار دۆلاری بۆ بۆدجەی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکانی زیاد کرد.
Aram on Jul 13 2022
کۆکا کۆلا NFTیەکانی بڵاو دەکاتەوە
کۆمپانیای کۆکاکۆلا هاوبەشی لەگەڵ Rich Minsi ڕاگەیاند بۆ ئامادە کردن و خستنە بازاڕی کۆمەڵێک NFT کە لە OpenSea لەسەر نێتوورکی Polygon دەبێت. داهاتی ئەم NFTیانە بۆ بواری خێرخوازی خەرج دەکرێت.
Kurdex on Jul 03 2022
شیکاریی تەکنیکی نرخی بیتکۆین و ئیتێریوم
بیتکۆین و ئالتکۆینەکان کەمێک بەرزبوونەوە دوای دابەزینە بەرچاوەکەی ئەم هەفتەیە، بەڵام شیکاری تەکنیکی وا پێشان دەدات کە دابەزینی زیاتری پێشە.
Aram on Jun 16 2022
NFTs
NFTیەکان چین؟
لەم ماوەیەدا زۆر باس لە تۆکنە نەگۆڕاوەکان (NFT) دەکرێت. لە هونەر و مۆسیقاوە تا مەیموون و کاغەزی تەوالێت، هەموو ئەمانە وەک کارە هونەرییە کۆنەکان دەفرۆشرێن، بە ملیۆنان دۆلار. بەڵام ئایا NFTەکان شایەنی ئەو پارەیەن؟ هەندێک لە پسپۆڕان دەڵێن ئەوان ترێندێکن کە بۆ درێژمەودا ترێندەکە نامێنێت. هەندێکی تر پێیان وایە NFTەکان لێرەن بۆ ئەوەی بمێننەوە و کاریان پێ دەکرێت. لە درێژەی ئەم بابەتەدا باسی NFT و OAT و POAPەکان دەکەین.
Aram on Jun 03 2022
  • 1
بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان