15 July, 2022
پۆڵیگۆن بەشداری لە پرۆگرامی گەشەپێدانیدیزنی دەکات

دراوی MATIC بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆە بینی دوای ئەوەی کۆمپانیای بەناوبانگی دیزنی پۆلیگۆنی هەڵبژارد بۆ Accelerator Program بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی ئەم دواییە، بڵۆکچەینی چینی دووەمی ئیتێریۆم بە ناوی پۆلیگۆن یەکێکە لەو شەش کۆمپانیانەی کە ئەمساڵ بەشداری لە پرۆگرامی گەشەپێدانی دیزنی دەکات. دوای ئەم هەواڵە دراوی ماتیک بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.

ڕایان وایت بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆی پۆلیگۆن ڕۆژی چوارشەممە ئاماژەی بەوە کرد کە پۆلیگۆن "تاکە بلۆکچەین بوو کە هەڵبژێردرا" بۆ پرۆگرامەکە. کۆمپانیای دیزنی ڕاستەوخۆ ڕاینەگەیاندووە کە بۆچی پۆلیگۆنی هەڵبژاردووە بەڵام تیشکی خستە سەر تایبەتمەندییەکانی Web3. 

جگە لەم هەواڵە، لەم دواییەدا ژمارەیەکی زۆر پرۆژەی نوێ لەسەر بڵۆکچەینی پۆلیگۆن پرۆژەکەیان دروست دەکەن. شیکارکەرەکانی تەکنیکی پێشبینی بەرزبوونەوەی زیاتر دەکەن. وەک لە وێنەکە دیارە پێشبینی دەکرێت تا ٨٠ لەسەد بەرز ببێتەوە.

 

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان