کۆمپانیای ئیسرائیلی ستارک وێر هەنگاوێکی دیکەیان بەرەو لامەرکەزیەت ناوە بە خستنەبازاڕی تۆکنی ستارک تایبەت بە بڵۆکچەینی ستارک نێت وەک لە بابەتێکی پێشووتردا پێشبینیمان کردبوو.
بەپێی ئەو وردەکاریانەی کە لەلایەن تیمی کوردێکس بینراوە، ئەم تۆکنە بەشێکە لە کارنامەیەکی دوو لایەنە بۆ ئەوەی ببێتە "کاڵایەکی گشتی وەک ئیتیریم یان ئینتەرنێت". لایەنی دووەمی ڕاگەیاندنی دوێنێ تایبەت بوو بە دەستپێکردنی دامەزراوەی ستارک نێت وەک ڕێکخراوێکی قازانج نەویست.
سەبارەت بە تۆکنەکە، خزمەت بە سێ مەبەست دەکات: پێدانی کرێی مامەڵە لە ستارک نێت ، بۆ خزمەتکردن وەک تۆکنێکی حوکمڕانی و لامەرکەزیەت و هەروەها پشتگیریکردنی پرۆژەکانی دروست کراو لەسەر بڵۆکچەینەکە.
بەکۆی گشتی 10 ملیار تۆکنی ستارک مینت کراوە، کە بەشێوەیە دابەش دەکرێت بەسەر تیمی پەرەپێدان (17%)، هاوبەشەکانی گەشەپێدان و کارمەندان (32.9%)، و بۆ دامەزراوەکە (50.1%). ئەم پەنجا لە سەدەی کە بۆ دامەزراوەکە دانراوە بەسەر چەند پرۆژەیەکی تر و هەروەها بەشی خێرخوازی دابەش دەکرێت.
سەبارەت بە ئەیردرۆپی تۆکنەکە کە پێشتر باسمان کردبوو، بەشێک لە تۆکنەکان دەدرێت بە بەکارهێنەرانی ئەو پرۆژانەی تەکنەلۆژیای ستارک وێر بەکاردەهێنن. زانیاری زیاتر لە گرووپ و کەناڵی تێلێگرامی کوردێکس بڵاو دەکەینەوە.