16 June, 2022
شیکاریی تەکنیکی نرخی بیتکۆین و ئیتێریوم

بیتکۆین و ئالتکۆینەکان کەمێک بەرزبوونەوە دوای دابەزینە بەرچاوەکەی ئەم هەفتەیە، بەڵام شیکاری تەکنیکی وا پێشان دەدات کە دابەزینی زیاتری لە پێشە.

بیتکۆین (BTC) نزیک بوو لە پشتگیرییە گرنگەکەی ٢٠ هەزار دۆلار لە کاتێکدا بازرگانان تووشی ترس بوون و دراوەکانیان فرۆشت لە ترسی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سو لەلایەن بانکی فیدراڵی ئەمریکاوە لە 15ی حوزەیران. هۆکارێکی دیکەی فرۆشتنەکە ترسی لیکویدەیت بوونی پلاتفۆرمی سیلسیۆس بوو کە بڕێکی زۆر پارەیان لەبەرامبەر بیتکۆینەکانی خۆیان قەرز کردبوو و لە ئەگەری دابەزینی بیتکۆین بۆ 16,852.58 پلافۆرمەکە لیکویدەیت دەبێت و لەهەمان کاتدا نزیکەی ٢٤ هەزار بیتکۆین دەفرۆشرێت.

داتاکانی پلاتفۆرمی شیکاری CryptoQuant دەریخست کە لە 14ی حوزەیراندا 59,376 بیتکۆین نێردراە بۆ ئکسچەینجەکان لە ماوەی 24 کاتژمێردا، کە بەرزترین هاتنی بیتکۆینە لە 30ی تشرینی دووەمی 2018ەوە. هەروەها ماینەرەکانی بیتکۆینیش بەشداریان لە وەبەرهێنەرانی دیکە کرد لە ناردنی بیتکۆین بۆ ئکسچەینجەکان.

 

بیتکۆین BTC/USDT

بیتکۆین لە ترێندێکی پتەوی ورچیدایە. کڕیارەکان هەوڵیان دا نرخی بیتکۆین بەرز بکەنەوە، بەڵام فرۆشیارەکان پەستانێکی زۆریان خستە سەر نرخی بیتکۆین بە فرۆشتنی ژمارەیەکی زۆری بیتکۆین.

فرۆشی توند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پێوەرەکانی RSIی نزیک کردووەتەوە لە 20. ئەمەش ئەوە پیشان دەدات کە لە کورتخایەندا ئەگەری بەرزبوونەوەی هەیە. جووتە BTC/USDT دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ ئاستی 38.2% گەڕانەوەی فیبۆناچی کە 24,562 دۆلارە و دواتر بۆ ئاستی 50% پاشەکشەکردن بە 25,938 دۆلار. پێشبینی دەکرێت ورچەکان (فرۆشیارەکان) لەم ناوچەیەدا بەرگرییەکی بەهێز بکەن.

ئەگەر نرخەکە لەم ناوچە سەرەوەیە دابەزێت، ورچەکان هەوڵدەدەن رەوتی دابەزینەکە دەستپێبکەنەوە بە ڕاکێشانی جووتەکە بۆ خوار ٢٠ هەزار دۆلار. ئەگەر سەرکەوتوو بن، ئەوا دەتوانن ئەو جووتە دابەزێت بۆ پشتگیری داهاتوو بە 17 هەزار و دواتر 16 هەزار دۆلار.

کڕیاران دەبێت پاڵ بە نرخەکەوە بنێن و بەردەوام بن تا لە سەرووی EMAی 20 ڕۆژی (لە ٢٧,٧٤٨ دۆلار) جێگیر ببێت بۆ گۆڕانکاری لە ترێندی دابەزین.

 

ئیتێریۆم ETH/USDT

ئیتێر لە ترێندێکی بەهێزی دابەزیندایە. کڕیاران لە 14ی حوزەیران هەوڵیان دا دابەزینەکە ڕابگرن بەڵام نەیانتوانی ئاستە بەرزەکان بپارێزن. ورچەکان لە 15ی حوزەیران فرۆشتنی خۆیان نوێکردەوە بەڵام کڕیاران بە هەموو هێزی خۆیانەوە بەرگری لە ئاستی دەروونی دەکەن کە هەزار دۆلارە.

فرۆشتنی توندی چەند ڕۆژی ڕابردوو، RSIی ڕاکێشاوە بۆ ناوچەیەک کە پێشان ئەدات ڕێژەی فرۆشتن زۆر بووە. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە لە کورتخایەندا فرۆشتنەکە زیادەڕەوی تێدا کردبێت. ئەمەش دەتوانێت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەیەکی بەهێز کە ڕەنگە خێراییەکەی لە سەرووی 1268 دۆلارەوە زیاتر بێت. پاشان ETH/USDT دەتوانێت بەرزبێتەوە بۆ EMAی 20 ڕۆژی (1,636 دۆلار). بەڵام پێویستە چاودێری نرخی بیتکۆینیش بکەین.

بەڵام ئەگەر نرخەکە بەردەوام بێت لە دابەزین و لە خوار هەزار دۆلارەوە بشکێت، ئەوا ترس زیاتر دەبێت دەکرێت بۆ 900 دۆلار دابەزێت کە تێیدا کڕیاران جارێکی دیکە هەوڵی ڕاگرتنی دابەزینەکە دەدەن.

 

 

کوردێکس پلاتفۆرمی کڕین و فرۆشتنی دراوە دیجیتاڵییەکان

https://linktr.ee/kurdex

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان