13 July, 2022
کۆمپانیای Lightspeed زیاتر لە 7 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ کریپتۆ!

لە کاتێکدا بەشێک لە کۆمپانیا گەورەکان و سەرمایەدارەکانی کریپتو تووشی ئیفلاس بوون و لیکویدەیشن بوون یاخۆد نزیکن لە ئیفلاس بوون، کۆمپانیای لایت سپید ٧ ملیار دۆلاری بۆ بۆدجەی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکانی زیاد کرد.


لە ڕۆژی سێ شەممە ١٢/٧/٢٠٢٢، کۆمپانیای Lightspeed Venture Partners ڕایگەیاند کە دوایین خولی دابینکردنی بودجەی کۆمپانیاکەیان داخستووە، زیاتر لە ٧ ملیار دۆلاری لە چوار قوناغ دا کۆ کردووتەوە کە ئەمە ڕیکوردە لە بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان دا.

هەروەها کۆمپانیای لایت سپید پەردەی لەسەر Lightspeed Factionی لادا، کە بە تیمێکی سەربەخۆ وەسف دەکرێت کە تایبەتە بە بەردەوام بوون لە پەرەپێدانی پرۆژەکانی بڵۆکچەین بە تایبەتی ئەو پرۆژانەی لە قوناغە سەرەتاییەکاندان. سام هاریسۆن و بەنەفشە فەتحی سەرکردایەتی ئەم تیمە نوێیە دەکەن.

لینکەکانی کوردێکس
https://linktr.ee/kurdex

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان