13 June, 2022
نرخی بیتکۆین بۆ کەمتر لە ٢٤٠٠٠ دۆلار دادەبەزێت

بیتکۆین لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا نزیکەی ١٣%ی بەهاکەی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی CoinMarketCap، سەرمایەی بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە ڕێژەی نزیکەی ١٣% دابەزیوە و گەیشتووەتە نزیکەی ٩٧٠ ملیار دۆلار.

 

داتاکان دەریدەخەن کە پێشتر لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١دا سەرمایەگوزارییەکی هاوشێوە بینراوە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بیتکۆین (BTC) بە ڕێژەی ١٣% دابەزیوە لە کاتێکدا ئیتەر (ETH) بە ڕێژەی ١٧% دابەزیوە.

زاڵبوونی بیتکۆین لە کۆتایی هەفتەدا بۆ زیاتر لە ٤٧٪  بەرزبووەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران بیتکۆینیان لە دەستدا بووە و مەترسییان لەسەر دراوە کریپتۆییە بەدیلەکان بێت.

ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە پشکەکانی جیهان دابەزینی بەخۆیەوە بینی دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو داتای خراپی پێوەرەکانی نرخی بەکاربەری ئەمریکا بۆ مانگی ئایار بڵاوکرایەوە. هەڵاوسان لە چاو ساڵی رابردوودا بۆ زیاتر لە ٨.٣٪ بەرزبووەوە، ئەمەش هەستی وەبەرهێنەرانی نەرێنی کردووە و ترسی زیاد کردووە.

بیتکۆین بۆ ماوەی نزیکەی دوانزدە هەفتە لەسەریەک دابەزیوە، ئەمەش یەکێکە لە گەورەترین دابەزینەکانی سەرمایەکەیە لە تەمەنیدا.

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان