28 May, 2022
ئەیردرۆپ چییە؟ چۆن بەدەستیان بهێنم؟

ئەیردرۆپ لە کریپتو واتە دابەش کردنی بەشێک لە تۆکنەکانی پرۆژەیەک بۆ بەکارهێنەرانی بەمەستی پاداشت کردنیان بەرامبەر بە ئەنجامدانی چەند کارێک. لە چەند مانگی ڕابردوودا چاودێری ژمارەیەک پرۆژەمان کردووە کە ئەیردرۆپی زۆر باشیان داوە بە بەکارهێنەرانی. بەشێک لەو پرۆژانە ئەمانەن: ENS و DYDX و NETA و GAL و GODS و هتد. هەریەکە لەمانە بە بەهای هەزاران و دەیان هەزار دۆلار تۆکنیان داوە بە بەکارهێنەرانی. سێ پرۆژەی تر کە بەم زووانە ئەیردرۆپ ئەدەن ئەمانەن: Optimism و Hop Protocol و Hashflow.

 

زۆربەی ئەم ئەیردرۆپانە بەو بەکارهێنەرانە ئەدرێن کە ئەم کارانە ئەنجام ئەدەن:

١. تاقی کردنەوەی پلاتفۆرمێک لەسەر نێتوورکی تێست نێت (ڤێرژنی تایبەت بە تێست).

٢. بەکارهێنانی پلاتفۆرمێک لەسەر مەین نێت (واتە ڤێرژنی ڕاستی لەسەر بڵۆکچەین) ئەمە دەکرێت ترەید کردن بێت، دانانی لیکویدیتی، یاخۆد بریج کردن واتە ناردنی پارە لە بڵۆکچەینێکەوە بۆ بلۆکچەینێی تر.

٣. مینت کردن یان وەرگرتنی NFT و OAT پرۆژەکان.

٤. چاڵاکی لە سوشیاڵ میدیا بەتایبەتی لە دیسکۆردی پرۆژەکان.

٥. ستەیک کردنی هەنێک تۆکن بۆ نمونە تۆکنی ATOM.

 

ئەیردرۆپی نوێ چی هەیە و چۆن بەشداری بکەین؟

تیمی کوردێکس لیستێکی ئامادە کردووە کە زیاتر لە 75 پرۆژەی تێدایە کە تۆکنیان نییە و ئەگەری زۆرە بەم زووانە تۆکن بدەن بە بەکارهێنەرەکانیان. ئەم لیستە بەردەوام نوێ دەکرێتەوە و پرۆژەی نوێ بۆی زیاد دەبێت. بەشێک لەو پرۆژانە دووپاتیان کردووتەوە لەوەی کە ئەیردرۆپیان دەبێت. هەر پرۆژەیەکیش مەرج و شێوازی جیاوازی هەیە بۆ بەشداربوون و زۆربەیان لەسەرەتادا دیاری ناکەن بۆ ئەوەی یاری بە ئەیردرۆپەکە نەکرێت. لەم لیستەدا هەوڵمان داوە ستراتیژی بۆ بەشداربوون لە هەریەکە لەو پرۆژانە باس بکەین. لیستەکە بە زمانی ئینگلیزییە بەڵام هەوڵ ئەدەین ئەوانەی کە کاتیان بەسەرنەچووە یەک بە یەک بە زمانی کوردی لە چەنێڵی Kurdex Drops دابنێین تا ئەندامانی کوردێکس لەم قازانجە باشانە بێبەش نەبن.

لە پۆستەکانی داهاتوودا هەندێک لە پرۆژەی نوێ و چۆنیەتی بەشداربوونیان باس دەکەین. تکایە ئەم بابەتە بڵاو بکەنەوە تا زیاترین کەس سوودی لێ ببینن.

 

هۆکار چییە بۆ ئەیردروپ کردن؟

زۆربەی پرۆژەکان مەبەستیان لە ئەیردرۆپ کردن ئەوەیە پاداشتی بەکارهێنەرە سەرەتاتییەکان بدەن بەرامبەر بە بەکارهێنان و هاوکاری کردنی پرۆژەکە. هەروەها بەشێک لە پرۆژەکان هەوڵ ئەدەن ئەیردرۆپەکان بەمەبەستی ڕیکلام و بەبازاڕکردن بەکاربهێنن. دراوەکانیان ئەدەن بە خەڵکی تا پرۆژەکەیان زیاتر بناسرێت و زیاتر بەکاربهێت.

 

ئایا ئەم ئەیردرۆپانە پێویستیان بە پارەیە؟

بەشێکیان پێویست بە بەکارهێنانی پارە نییە بەتایبەتی ئەوانەی لەسەر نێتوورکی Testnet یاخۆد لە قۆناغی تاقی کردنەوەن، بەڵام لە بەشێکی زیاتریان پێویستە هەندێک پارەت لەبەردەست بێت. هەرچەندە ئەم پارەیە بەکاردەهێنیت بۆ ترەید و ستەیک کردن و دوای ئەنجامدانی کارەکان دەتوانیت بکەیتەوە بە دراوێکی جێگیر وەکو USDT، بەڵام پێویستە هەندێک فی بدەیت کە ئەمەش لەسەر نێتوورکی Ethereum لە هەموو نێتوورکەکانی تر زیاترە.

 

ئایا ئەم ئەیردرۆپانە مەترسییان هەیە؟

سکام و فێڵ کردن لەم بازاڕە زۆر باوە. دەبێت زۆر ئاگادار بن بەشداری هەر ئەیردرۆپێک نەکەن. ئەیردرۆپی باش و جێی متمانە کەمە لەچاو ئەیردرۆپە ساختەکان. سەرەڕای ئەوەی ئێمە هەوڵ ئەدەین پرۆژەکان لە چەند فیلتەرێکی بەهێز تێپەڕ بکەین بۆ بەشداربوون، بەڵام دەبێت هەمیشە ئاگامان لەو لینک و ئەپانە بێت کە لەسەر واڵێتەکەمان دەکەینەوە. پێشنیار دەکەین واڵێتێکی تایبەتتان هەبێت تەنها بۆ ئەیردرۆپەکان و دراوەکانت لە واڵێتێکی تر هەڵبگریت.

 

ببە ئەندام لە لاپەڕە کۆمەڵایەتییەکانی کوردێکس: https://linktr.ee/kurdex

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان