10 July, 2022
بەخۆرایی مینت کرا، ئێستا هەرزانترینی بە 1400 دۆلارە

لە کاتێکدا بازاڕی دراوە دیجیتاڵییەکان بەگشتی لە باری دابەزیندایە سەرەڕای گەڕانەوەی بیتکۆین بۆ سەروو ٢٠ هەزار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەڵام بازاڕی NFTیەکان بەردەوامە لە گەشە کردن.

کۆلێکشنی سعودییەکان بە ناوی The Saudis کە پێکهاتووە لە 5,555 NFT کە هەموو بەخۆرایی درا بەو ئەندامانەی چاڵاک بوون لە تویتەر و دیسکۆردی ئەم پرۆژەیە و توانیان وایتلیست ببن بۆ مینت کردنی ئەم NFTیانە.

جێی باسە دوای تەواو بوونی مینت کردنی بەخۆرایی، کەمترین نرخی ئەم NFTیانە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و ئێستا هەرزانترینیان بە 1.2 ئیتێریومە کە دەکاتە زیاتر لە ١٤٠٠ دۆلار بە نرخی ئێستا و تاوەکو ئێستا گرانترینیان بە 10 ئیتێریوم فرۆشراوە کە دەکاتە دوازدە هەزار دۆلار.

هەروەها کۆی گشتی مامەڵەکردن بەم NFTیانە گەیشتووە بە زیاتر لە پێنج هەزار ئیتێریوم واتە نزیکەی شەش ملیۆن دۆلار.

لەدوای ئەم کۆلێکشنە، پرۆژەیەکی تریش دەرکەوتووە بە ناوی جەلالییەکانی دۆبەی کە ئەمەش لە ماوەیەکی زۆر کەم دا ژمارەیەکی زۆر فالۆوەری کۆ کردووتەوە. ئەم کۆلێکشنە هێشتان نەهاتووە و کات هەیە بۆ وایتلیست بوون.

تیمی کوردێکس کەناڵێکی تایبەتی هەیە لە تێلێگرام تایبەت بە ئەیردرۆپ و NFTیە بەخۆڕاییەکان بەناوی Kurdex Drops. ئەگەر ئارەزووی بەشداربوون لەم پرۆژانەتان هەیە لەگەڵمان بن. https://t.me/kurdexdrops

بیر لە داهاتوو بکەرەوە، لەگەڵ ئێمە بمێنەوە
تا زیاتر فێربین، توانای زیاترمان هەیە بۆ داهێنان و پەرەپێدان