ئێمە، تیمی کوردێکس، ژمارەیەک پرۆژەی نوێی کریپتومان ئامادە کردووە بۆ ناساندن کە لە قوناغە سەرەتاییەکانی دان و زۆربەیان هێشتان تۆکنشیان نییە. سەرەتا بە پرۆژەی ستارکنێت دەست پێ دەکەین چونکە پرۆژەکە زۆر تازەیە و تا ئێستا زۆربەی پرۆژەکانی لەسەر نێتوورکی تاقی کردنەوەن (testnet). جگە لە ناساندنی نێتوورکی ستارکنێت وەک پرۆژەیەکی نوێ و بەهێز، باس لە ئەیردرۆپی تۆکنەکەیان و چۆنیەتی بەشداری کردنیش دەکەین.
ستارک نێت (Starknet) نێتوورکێکی چینی دووەمی Ethereumــە لە لایەن کۆمپانیای ئیسرائیلی ستارکوێر (StarkWare) دروست کراوە. چینی دووەم یاخۆد Layer 2 واتە پرۆتۆکۆڵێکی لاوەکی کە لەسەر بلۆکچەینی تر دروستکراوە. نمونەی چینی دووەم Polygon (MATIC) و (OP) Optimismن کە لەسەر بڵۆکچەینی Ethereum دروست کراون. ئامانجی سەرەکی ئەم پرۆتۆکۆڵانە چارەسەرکردنی خێرایی مامەڵەکردن و کێشەکانی قەبارەدانانە کە بڵۆکچەینە سەرەکییەکانی وەک Ethereum ڕووبەڕوویان دەبنەوە. ستارکوێر نێتوورکێی تریشی هەیە بەناوی ستارک ئێکس کە جیاوازە لە ستارکنێت بەڵام لەم بابەتە سەرنج دەخەینە سەر ستارکنێت.
ستارک نێت یەکێکە لەو چینی دووەمانەی کە بە ZK-Rollups ناسراون. ئەم جۆرە بڵۆکچەینانە ژمارەیەکی زۆری گواستنەوەکان لەدەرەوەی بڵۆکچەینی سەرەکی Ethereum کۆ دەکەنەوە و هەموویان بە یەکجار دەنێرن بۆ بڵۆکچەینی سەرەکی. بەمەش کڕێی گواستنەوە بەڕادەیەکی بەرچاو دادەبەزێت لەچاو کڕێی گواستنەوەکانی بڵۆکچەینی سەرەکی. بۆ نمونە، کرێی گوستنەوە یاخۆد مامەڵەکردن لەسەر بڵۆکچەینی Ethereum کە ناسراوە بە ERC20 لەوانەیە بۆ یەک مامەڵە لە ١٠ دۆلار تا ٢٠٠ دۆلار یان زیاتریش تەنها بە کرێ بڕوات بەتایبەتی لەوکاتانەی بارێکی زۆر لەسەر نێتوورکەکەیە، بەڵام لەسەر نێتوورکەکانی چینی دووەم بەتایبەتی لە جۆری ZK کرێیەکە لەوانەیە بۆ کەمتر لە یەک سنت دابەزێت.
ستارک نێت تا ئێستا ٢٨٠ ملیۆن دۆلاری کۆ کردووتەوە بۆ پەرەدان بە پڕۆژەکە لە کاتێکدا پرۆژەکە بەتەواوی نەچووتە سەر نێتوورکی سەرەکی (Mainnet).
وەک لەم وێنەدا دەبینن، پرۆژەیەکی زۆر لەسەر نێتوورکی ستارک نێت دروست کراون یاخۆد یەکخراون و هەروەها ئێکۆسیستەمەکە بەردەوام لە گەشەدایە. ژمارەیەکی زۆر لەم پرۆژانە هێشتا لە قوناغی تاقی کردنەوەدان.
ئەم پرۆژەیە تا ئێستا تۆکنی نییە بەڵام پرۆژەیەکی وا بەدڵناییەوە لە ئایندەیەکی نزیکدا تۆکنی خۆی دروست دەکات و دەخاتە بازاڕە و ئەگەری زۆرە وەک پرۆژەکانی هاوشێوەی تۆکنەکەیان بە دیاری بدات بە بەکارهێنەرە سەرەتاییەکانی. بۆیە ئێمە هەوڵ ئەدەین پرۆژەکە بەکاربهێنین لەسەر هەردوو نێتوورکی تاقی کردنەوە و نێتوورکی سەرەکی.
بۆ بەکارهێنانی پرۆژەکە، پێویستە والێتت هەبێت. ئێمە پێشنیار دەکەین والێتێکی نوێ لەسەر Metamask و Argent X دروست بکەیت. ستارک نێت بە واڵێتی Argent X کار دەکات کە تەنها بۆ کۆمپیۆتەر بەردەستە بەڵام پێویستیت بە مێتامەسکیش دەبێت بۆ بریج کردن واتە گواستنەوەی پارە لە بڵۆکچەینی Ethereum بۆ بڵۆکچەینی ستارک نێت.
یەکێک لە کارە گرنگەکان کە لەوانەیە شایستەمان بکات بۆ وەرگرتنی ئەیردرۆپی پرۆژەکە گواستنەوەی Ethereumــە لەسەر نێتوورکی چینی یەکەم واتە خۆدی Ethereum بۆ نێتوورکی ستارک نێت. ئەمە چۆن دەکرێت؟ پێویستە دراوی Ethereumت هەبێت لەسەر والێتی مێتامەسک.
١. سەردانی ئەم لینکە بکە https://starkgate.starknet.io
٢. هەردوو والێتی مێتامەسک و ئارجێنت ئێکس Connect بکە. ئاگاداربە هەردوو واڵێتەکە لەسەر Mainnet بن.
٣. بڕی 0.025 ETH لە مێتامەسک بگوازەوە بۆ ئارجێنت ئێکس
ببە ئەندام لە دیسکۆردی پرۆژەکە: https://discord.gg/wHTG92VG
:هەندێک لەو پرۆژانەی کە لەسەر نێتوورکی سەرەکی ستارک نێتن بەکاربهێنە.
زیگزاگ ZigZag Exchange
واڵێتی ئارجێنت کۆنێکتی زیگزاگ بکە و هەندێک دراوی ETH لە نێتوورکی سەرەکی بنێرە بۆ ئکسچەینجەکە. هەندێک ترەید بکە. بۆ نمونە ETH بفرۆشە بۆ USDT و بەپێچەوانەش. دواتر دەتوانیت پارەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ سەر بڵۆچەینی سەرەکی.
لینک: https://trade.zigzag.exchange
دی وای دی ئێکس dydx
بە هەمان شێوەی زیگزاگ، واڵێتی ئارجێنت کۆنێکت بکە و هەندێک دراوی ETH لە نێتوورکی سەرەکی بنێرە بۆ ئکسچەینجەکە. هەندێک ترەید بکە. بۆ نمونە ETH بفرۆشە بۆ USDT و بەپێچەوانەش. دواتر دەتوانیت پارەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ سەر بڵۆچەینی سەرەکی.
ئەمە بەم زووانە بەردەست دەبيێت بۆ ئەنجام دان.
لینک: https://dydx.exchange
دیڤێرسیفای Deversifi
بە هەمان شێوەی زیگزاگ، واڵێتی ئارجێنت کۆنێکت بکە و هەندێک دراوی ETH لە نێتوورکی سەرەکی بنێرە بۆ ئکسچەینجەکە. هەندێک ترەید بکە. بۆ نمونە ETH بفرۆشە بۆ USDT و بەپێچەوانەش. دواتر دەتوانیت پارەکەت بگەڕێنیتەوە بۆ سەر بڵۆچەینی سەرەکی.
لینک: https://deversifi.com
هەندێک لە پرۆژەکان کە لە قوناغی تاقی کردنەوەدان بەکاربهێنە. بەڵام سەرەتا پێویستە هەندێک ETH وەربگریت بۆ کرێی مامەڵەکان. لەم لینکە https://faucet.goerli.starknet.io ئەدرێسی واڵێتەکەت بنووسە و request بکە.
هەریەکە لەم پرۆژانەش ئەگەری هەیە تۆکنی خۆیان ئەیردرۆپ بکەن بۆیە هەوڵ بدەن هەموویان بەکار بهێنن.
ستارک سواپ Starkswap
والێتی ئارجێنت کۆنێکت بکە لەسەر نێتوورکی Testnet و لە بەشی Faucet هەندێک تۆکن Claim بکە تا بتوانیت دراوەکان سواپ بکەیت و لە بەشی Pool جووتە دراوەکان ستەیک بکە.
لینک: https://www.starkswap.co
جێدی سواپ Jediswap
والێتی ئارجێنت کۆنێکت بکە لەسەر نێتوورکی Testnet و لە بەشی خوارەوە هەندێک تۆکن Mint بکە و دواتر ئەم تۆکنانە سواپ بکە و هەروەها ستەیک بکە.
لینک: https://app.testnet.jediswap.xyz
مای سواپ MySwap
والێتی ئارجێنت کۆنێکت بکە لەسەر نێتوورکی Testnet وتۆکنی TST کە لە ستارک سواپ وەرت گرتووە لێرەش سواپ بکە بۆ دراوێی تر و لە بەشی Pool جووتە دراوەکان ستەیک بکە.
لینک: https://www.myswap.xyz
دیسکۆرد: https://discord.gg/8pthuWTh
ستارک دیفای StarkDefi
تێست نێت بەم زووانە بەردەست دەبێت
لینک: https://twitter.com/StarkDefi
ئەسپێکت Aspect
واڵێتەکەت کۆنێکت بکە و هەندێک NFT مینت بکە هەروەها دانەیەک بکڕە. ئەمە هەمووی لەسەر تێست نێت دەکرێت.
لینک: aspect.co
ببە ئەندام لە چەنێڵ و گرووپەکانی کوردێکس بۆ نوێترین هەواڵ و زانیاری و فێرکاری کریپتۆ